هاوپەیمانی فەتح باس لە پلانێکی سەربازی تورکیا لە عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / تورکیا


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە تورکیا دەیەوێت نەینەوا و کەرکوک داگیر بکات.

محەممەد شەبەکی ڕایگەیاندووە کە تورکیا دەیەوێت سێگۆشەی سنوریی نێوان عێراق، تورکیا و سوریا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و لە ئێستاشدا خواستی کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوکی هەیە.

بە بۆچوونی ناوبراو، پەکەکە تەنیا بیانوویەکە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی تورکیا و ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی عێراق دەستێوەردان نەکات شەنگال لە لایەن سوپای تورکیاوە داگیر دەکرێت.

شەبەکی هەروەها ڕایگەیاندووە کە تورکیا کار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تاکە خاڵی سنوریی نەینەوا دەکات تا لە ڕووی ئابورییەوە عێراق بچەوسێنێتەوە./.