ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لە سەر گۆڕینی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لە پەیامێکدا هۆشداریی داوە کە دانانی کەسێکی دیکە لە شوێنی لاهور شێخ جەنگی بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، مەترسی گەورەی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

ئارام قادر خەبات لە نامایەکدا کە ئاراستەی ئۆرگان و بەرپرسانی باڵای یەکێتی کراوە، ڕایگەیاندووە کە بڕیاری دانانی کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانی، مەترسی گەورەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت و دەبێتە هۆی زیاتر بێهیوابوونی جەماوەر لە سەر چارەسەربوونی کێشەکان.

ناوبراو ڕووی قسەی خۆیی کردووەتە بەرپرسانی باڵای یەکێتی و داوایکردووە کە لە بەر ڕێزگرتن لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە تێکۆشەرەکان، نێوەندگێڕی و کۆبوونەوەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی زیاتر بکەن، لە بەر ئەوەی کە یەکێتی و داهاتووەکەی لە هەر شتێکی دیکە گەورەترە./.