عێراق: 77 تیرۆریست لە یەک هەفتەدا دەستبەسەر کران

(0) / / ئاسیا / داعش


Jul 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانەی ڕاگەیاندنی سەربازی عێراق دەستبەسەرکردنی 77 تیرۆریستی داعشی لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی سەربازیی عێراقدا هاتووە کە لە ئەنجامی چالاکی و بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان لە 22 تا 29 ی تەمموز، 77 تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کران کە بە پێی مادەی 4 تیرۆر ئەوە جێبەجێ کراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا دەست بە سەر 57 پارچە مادەی هۆشبەر و 55 ئامێری بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا گیراوە./.