لاهور شێخ جەنگی چۆن باسی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کردووە؟

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، باس لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کراوە.

ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەی باسکردووە کە بریتی بووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا و کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و هەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنیان.

لەو کۆبوونەوەدا لاهور شێخ جەنگی لە سەر کێشەکانی حیزبەکەی ڕایگەیاندووە کە هیچ کارێک بە پێچەوانەی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی ناکات.

ڕاشیگەیاندووە کە هەوڵ دراوە کێشەکان بە ڕێگای حیزبی و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی چارەسەر بکرێت./.