وتەبێژی پارتی چۆن باسی کێشەکانی یەکێتی دەکات؟
(0) /
وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە کێشەکانی یەکێتی نیشتمانی بابەتێکی ناوخۆیی ئەو حیزبەیە و پێویستە چارەسەریان بکات.
مەحمود محەممەد وتی کە هیوادارین چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری سیاسی و تەبایی ناوخۆیی لە هەرێم بێت.
وتەبێژی پارتی هەروەها ڕایگەیاند کە حیزبەکەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکێتی ناکات و هیوادارە کە ئەو بابەتە بە خێر بۆ خەڵکی کوردستان بشکێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: