لاهور شێخ جەنگی مەرجی هەیە
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەرجەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی ئاشکرا کرد.
لاهور شێخ جەنگی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی یەکێتی نیشتمانیی بە کارەسات ناو برد و وتی کە دەبێت هەمووان کار بۆ پاراستنی یەکێتی بکەن و نابێت جەماوەری ئەم حیزبە و خەڵک بە گشتی نیگەران بکەن، بە تایبەت ئەوەی کە بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ دەڕۆین.
ناوبراو وتی کە پابەندی هەر بڕیارێکی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەبم بە مەرجێک پێچەوانەی پەیرەو و پرۆگرامی یەکێتی نەبێت.
لاهور شێخ جەنگی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە دراونەتە پاڵی و وتی کە دەبێت لە دادگا و بە ڕێکاری یاسایی یەکلایی بکرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: