سەنتەری میترۆ لە سەر داخستنی میدیاکانی لاهور شێخ جەنگی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پرسی گەڕانەوەی هەندێک میدیای نزیک لە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لاهور شێخ جەنگی بۆ سەر مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە سەریهەڵداوە، نوێترین ڕێوشوێنیش تۆڕی هەواڵی ژیانی گرتەوە کە هێزێک دەستی بە سەردا گرتووە، ئەم تۆڕە زیاتر لە 70 کەس کاری تێدا دەکەن.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە سەنتەری میترۆ هەمان هەڵوێستی پێشووی خۆی هەیە کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ قوباد تاڵەبانی بە ڕوونی باس کراوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی مافی ئەو فەرمانبەرانەی لە میدیاکانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی کاریان کردووە، وەک ئای پڵەس و ئەوانەی دیکە دەبێت دەستەبەر بکرێت.

میترۆ ڕایگەیاندووە کە یەکێتی ئازادە لە شێوازی ڕێکخستنەوەی ئەو دەزگایانە کە بە بودجەی حیزبەکەوە بەڕێوە دەبرێن بەڵام نابێت بەندەکانی یاسای ڕۆژنامەگەری سەبارەت  بە مافەکانی ئەو فەرمانبەرانە ببەزێنێت./.