کەشی سارد و سڕی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر

(0) / / ڕاپۆرت / مەسعود بارزانی


Aug 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەولێر دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق بکەن یەک ملیۆن و 228 هەزار کەسە کە 800 هەزار کەس لەوان کارتی زیرەکی دەنگدانیان وەرگرتووە.

کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر پێدەچێت ساردتر لە ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بێت لە بەر ئەوەی کە ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکان لەم پارێزگایە زۆر کەمە، بۆ نموونە لە بەشێک لە هەولێر لە سەر کورسییەک تەنیا 3 کەس کێبڕکێ دەکەن.

ژمارەی کاندیدەکانی پارێزگای هەولێر بۆ گەیشتن بە 15 کورسی تەنیا 52 کەسە. یەکێک لە کورسییەکان پەیوەندی بە مەسیحییەکانەوە هەیە کە 8 کەس بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کێبڕکێ دەکەن و ناوی نوێنەری ئێستای مەسیحییەکانی هەولێری تێدا نییە.

لە نێو 15 ئەندامی ئێستای هەولێر لە پەرلەمانی عێراق 12 کەسیان خۆیان بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردنەکان کاندید نەکردووە.

لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر 7 لایەنی سیاسی کێبڕکێ دەکەن کە سەرەکیترینی ئەوان پارتی دیمۆکراتی کوردستانە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بە 12 کاندید و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە 7 کاندید. لە گەڵ ئەمانەش 6 حزب لە سەر کورسی مەسیحییەکان کێبڕکێ دەکەن و کەسانی دیکەش بە شێوازی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمار کردووە. وێڕای ئەمەش لایەنێکی سیاسی تورکمانی لە هەڵبژاردنەکانی هەولێر بەشداری دەکات.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەولێر دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق بکەن یەک ملیۆن و 228 هەزار کەسە کە 800 هەزار کەس لەوان کارتی زیرەکی دەنگدانیان وەرگرتووە.

هەولێر بە سەر 4 بازنەی هەڵبژاردنەکاندا دابەش کراوە. بازنەی یەکەم 4 کورسی هەیە کە 17 کەس بۆی کێبڕکێ دەکەن، واتە 4 کاندید بۆ هەر کورسی. نەهرۆ محەممەد قاهر کاندیدی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، نوێنەری هەولێر لە پەرلەمانی عێراق لەم خولەشدا خۆیی کاندید کردووە. ناوبراو لە خولی پێشووی هەڵبژاردنەکان 15 هەزار دەنگی هێنا و بە دەنگی 300 هەزار کەسیی پارتی کە 8 کورسیی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو گەیشتە پەرلەمان.

پارتی 6 نوێنەری ئێستای خۆیی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر دوور خستووەتەوە کە دیارترینی ئەوان محەممەد بەشیر حەداد جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراقە.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم خولەدا بە ناوی هاوپەیمانی کوردستانی چالاکی دەکات و دوو کاندیدی هەیە. ئەم حزبەش لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 زیاتر لە 80 هەزار دەنگی هەبوو کە دوو کورسیی مسۆگەر کرد. جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو لە هەولێر 2 کورسیی بە دەست هێنا، لەم خولەشدا کاندیدی هەیە، هەرچەندە کاندیدی سەرەکیی بە ناوی سروە عەبدولواحید لەم خولەی هەڵبژاردنەکان بۆ بازنەی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی گواستراوەتەوە.

بازنەی دووەمی هەڵبژاردنەکانی هەولێر 4 کورسی هەیە کە تەنیا 8 کاندید تێیدا کێبڕکێ دەکەن. پارتی دیمۆکرات 3 کاندید و یەکێتی نیشتمانی کوردستان 2 کاندید و نەوەی نوێش یەک کاندیدی هەیە. دوو کاندیدی دیکەش لە پارتی نوێی قادیمونە بە سەرۆکایەتی حوسێن ڕماحی کە لە چەند پارێزگای عێراق کاندیدی هەیە و لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لە سەرەکانیش 15 کاندیدی بە گشتی هەیە.

لە بازنەی سێهەمی هەڵبژاردنەکانی هەولێر کە 3 کورسی هەیە 10 کەس کاندید کراون کە یەکێک لەوان بەرەی تورکمانییە بە سەرۆکایەتی حەسەن تۆران. بازنەی چوارەمیش 4 کورسی هەیە کە 17 کەس خۆیان بۆی کاندید کردووە و دیارترینی ئەوان لە هەر دوو حزبی پارتی و یەکێتین.

کۆمەڵی دادگەری و هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی کە لە خولی ڕابردوو نوێنەریان لە هەولێرەوە بۆ پەرلەمانی عێراق هەبووە، لەم خولەدا کاندیدیان نییە.

هەڵبژاردنە پێشوەختە پەرلەمانییەکەی عێراق بڕیارە 10 ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوە بچێت./.