پارتی داوایەک لە سەدر دەکات

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Aug 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی دیکە کردووە کە لە پێناو بەرژەوەندی عێراقییەکان پێداچوونەوە بە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکاندا بکەن و بۆ ئەو پرۆسەیە بگەڕێنەوە.

مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراقی بە داوایەکی خەڵک بە تایبەت خۆپێشاندەران ناو برد و وتی: بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گرفت و کێشەکانی خەڵکی عێراق بە شێوەیەکی گشتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە فاکتەرێکی باش دەزانین.

ناوبراو هەروەها وتی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی داواکاری عێراقییەکان.

وتەبێژی پارتی جەختیکردەوە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت پرۆسەی سیاسی عێراق لە چەقبەستوویی ڕزگار بکات./.