یەکێتی شێوازی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەرکوکی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان سەرجەم لایەنەکان کوردستانین و دەنگی خەڵک لە چوارچێوەی کوردستاندا دەمێنێتەوە بەڵام لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کە حیزبی ناکوردستانی هەیە، بە باشمان زانی کە لایەنەکان لە یەک بەرەدا بن بەڵام ئەوە ڕووی نەدا.

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند کە یەکێتی هەوڵ دەدات هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ گێڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ کەرکوک بێت و بە دڵنیاییەوە بە دانانی پارێزگارێکی کورد دۆخی ئەو شارەش ئاسایی دەبێتەوە.

ناوبراو وتی کە هەندێک ڕێکاری سەربازی لە کەرکوک هیچ پێویستییەکی بۆ ئەو شارە نییە.

پیرە وتی کە سیاسەتی یەکێتی ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهاوکاری و هەماهەنگی هێزە فەرمییەکانی حکومەت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ناوچە کێشە لەسەرەکان بگەڕێتەوە./.