سۆسیالیست کۆنگرەی حەوتەمی خۆی دەبەستێت

(0) / / كوردستان / محەممەدی حاجی مەحمود


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان وادەی بەستنی حەوتەمین کۆنگرەی ئەو حیزبە دیاری کرا.

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، محەممەدی حاجی مەحمود بە ئاماژە بە دۆخی سیاسی کوردستان، عێراق و ناوچەکە وتی کە بارگرانی و کاریگەری ئەو دۆخە لە سەر کۆی ژیانی هاووڵاتیان دەبینرێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانیش وتی کە کەوتنی ئەو وڵاتە بە بێ هیچ بەرگرییەکی هێزە چەکدارەکان، هاوکێشەیەکی نوێی سیاسی و سەربازیی لە ناوچەکە هێناوەتە پێشەوە.

مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی محەممەدی حاجی مەحمود 15 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 ی وەک وادەی بەستنی کۆنگرەی حەوتەمی ئەو حیزبە دیاری کرد./.