یەکێتی پشتیوانی خۆیی بۆ محەممەد حاجی مەحمود ڕاگەیاند
(0) /
شاندێکی یەکێتی سەردانی پارتی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستانی کرد و پشتیوانی خۆیی بۆ سەرۆکی ئەم حیزبە ڕاگەیاند.
شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەمڕۆ شەممە 9 ی ئازاری 2024 لە گەڵ محەممەد حاجی مەحمود و شاندێک لە پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر پشتیوانیکردنی ناوبراو کردەوە.
محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستانیش وتی کە لە گەڵ یەکێتی هاوڕابووین بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین و شەرعییەت بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی بگەڕێنینەوە.
تێبينيێك بنێرە: