ئەورووپا: دەسەڵاتی تاڵیبان ڕەتدەکەینەوە و یەک یۆرۆ هاوکاریی ناکەین

(0) / / ئەورووپا / تاڵیبان


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ڕەتیکردەوە کە پەیوەندییان لە گەڵ گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان هەبێت و وتی دان بە دەسەڵاتەکەیدا نانێین.

ئورسولا ڤۆن دێر لاین وتی کە دەبێت هاوکاری مرۆڤی پێشکەش بە پەنابەرە ئەفغانییەکان بکرێت و ئەو وڵاتانەش پێشوازی لەو پەنابەرانە دەکەن، دەست بە خۆئامادەکردن بکەن.

ناوبراو وتی کە پەیوەندی دیپلۆماسیمان لە گەڵ تاڵیبان نییە و تەنانەت یەک یۆرۆ نادەینە ئەو ڕژێمەی کە نکۆڵی لە مافەکانی ژنان و منداڵان دەکات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا وتی کە تەنیا بە پێی بەڵێن و کارەکان هەڵسەنگاندن بۆ تاڵیبان دەکرێت./.