بارزانی: دۆخی کوردستان لە گەڵ ئەفغانستان جیاوازە
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و بەراوردکردنی بە ئەفغانستانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە پێویستە هەموو لایەک باش بزانن کە هەر گەلێک ئەگەر پشت بە خۆی و تواناکانی خۆی نەبەستێت، هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لەناوچوونی لەسەرە، پاڵپشتی خەڵکیش ئەو کاتە بەهای هەیە و کاریگەر دەبێت کە بە خۆمان هەبین و ئیرادەمان هەبێت.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ئەفغانستان و کوردستاندا هەیە و هەروەها سوپای ئەفغانستانیش جیاوازی زۆری لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە.
بارزانی پێشمەرگەی بە زادەی مێژوو و خوێن و فرمێسکی گەلی کوردستان ناو بردووە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتیدا هاتووە کە گەلی کوردستان لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە دۆخی هەرێم جیاوازییەکی زۆری لە گەڵ ناوچەکانی دیکە هەیە و خاوەن هێزی پێشمەرگەی قارەمان و گەلێکی خاوەن ئیرادەین./.
تێبينيێك بنێرە: