یەکێتی ئاڵای دوورخستەوە

(0) / / كوردستان / ئاڵا تاڵەبانی


Aug 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی ئاڵا تاڵەبانیی لە ڕیزی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دوورخستەوە.

نووسراوێکی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی پیشان دەدات کە ئەم حیزە لە کەرکوک تەنیا بانگەشە بۆ شەش کاندید دەکات کە ناوی ئاڵای تاڵەبانیی تێدا نییە.

کاندیدەکانی یەکێتی لە بازنەی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک بریتین لە سدیق عومەر ڕەسوڵ، سەباح حەبیب قادر، موئەید غازی عوبێد، دیلان غەفور ساڵح، ئاشتی مەهدی عارف و گەیلان قادر عەلی./.