کشانەوەی ئەمریکا و فڕۆکەخانەی هەریر

(0) / / وتار / ئارێز عەبدوڵڵا


Aug 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئارێز عەبدوڵڵا

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەگەری کشانەوەشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی گەورەی درووستکرد کە بەش بە حاڵی خۆم ئەوە بە دوور نازانم و ڕەنگە سەرسوڕهێنەرتر لە ڕۆژئاوا و ئەفغانستان بکشێتەوە.

بێگومان، هەلومەرجەکانی هەرێمی کوردستان و ئەفغانستان بە هەر دوو لایەنی پۆزەتیڤ و نەگەتیڤ جیان، بەڵام ناکرێ هەرێم بۆ خەراپترین پێشهات خۆی ئامادە نەکات و بەرپرسەکانیشی هەر بالۆرەی خۆڕاگری و بەرەنگاری لێ بدەنەوە.

دیارە ئەمریکا سیناریۆی جۆراوجۆری لە بەردەستدان و ئەنجامیش ئەو سیناریۆیە جێبەجێ دەکات کە زیاتر لە بەرژەوەندی خۆی بێت، ڕەنگە یەکێک لەو سیناریۆیانە پێدانی ڕۆڵێکی زیاتر بە تورکیا لە هەرێم و عێراق بێت، بە تایبەت کە تورکیا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی سەربازییەتی.

من دەپرسم ئەگەر هاتوو بەو پاساوەی سەرەوە فڕۆکەخانەی سەربازی هەریری بە تورکیا سپارد، ئایا چی دەقەومێت و هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێم هەڵوێستیان چی و چۆن دەبێت؟/.