پارتی دەڵێت سەدر هاوبەشی گرنگی سیاسییە

(0) / / كوردستان / موقتەدا سەدر


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕەوتی سەدری بە هاوبەشێکی گرنگ ناو برد، ئەوەش لە پاش پاشگەزبوونەوەی موقتەدا سەدر لە بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بووە.

ڤیان سەبری بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند کە ڕەوتی سەدر هاوبەشێکی گرنگی پرۆسەی سیاسییە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت عێراق ڕوبەڕوی بشێوی دەبێتەوە.

ڤیان سەبری هەروەها ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدرێت ئەوانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان تۆراون ئاشت بکرێنەوە./.