مەکرۆن: ئیشمان بە ئەمریکاوە نییە و لە عێراق دەمێنینەوە
(0) /
سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی کە هێزەکانی وڵاتەکەی سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە.
ئیمانۆیل مەکرۆن لە تویتەر بە ئاماژە بە کۆنفرانسی لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی وتی کە هاوکارییەکی نوێ لە ناوچەکە سەر دەگرێت.
ناوبراو بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەی بەغدای بە ڕووداو و دەسکەوتێکی مێژووی ناو برد.
مەکرۆن وتی کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەرەوپێشچوونی پرۆژە ناوچەییەکان و کاردانەوەی پێویست لە بەرامبەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە بێ بوونی هاوکاری هاوبەش سەر ناگرێت./.
تێبينيێك بنێرە: