نێچیرڤان بارزانی چۆن باسی هاتنی مەکرۆن بۆ هەولێر دەکات؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Aug 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ئەوەی کە هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوام ناوی بردووە، سوپاسی فەرەنسای کردووە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەردانەکەی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ هەولێر ڕایگەیاند کە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە ناوبراو کردووە.

بارزانی ڕایگەیاند کە لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری عێراق و چەندین بابەتی دیکە وتووێژ دەکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپای هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی فەرەنساشی کردووە./.