تا ئێستا چەند ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا هێنراوەتە هەرێمی کوردستان؟

(0) / / كوردستان / کۆرۆنا


Sep 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی ئەو ڤاکسێنانەی کۆرۆنای ئاشکرا کردووە کە تا ئێستا هێنراوەتە هەرێم.

سامان بەرزنجی ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا هەر سێ جۆری ڤاکسێنی دژە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و بە گشتی تا ئێستا یەک ملیۆن و 200 هەزار ژەم ڤاکسێن هێنراوەتە هەرێم.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا دراوە بە هاووڵاتیان کە 460 هەزاریان ژەمی یەکەم بووە و نزیکەی 240 هەزاریش ژەمی دووەم بووە./.