فەرماندەیەکی پێشمەرگە زانیاری لە سەر جموجوڵەکانی داعش ئاشکرا دەکات
(0) /
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە داعش لە نێوان سوریا و عێراق هێز ئاڵوگۆڕ پێدەکات و پلانی کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەکیشی داڕشتووە.
لیوا ڕوکن مەریوان محەممەد ڕایگەیاند کە لە حاڵەتی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراقدا داعش هەوڵی گورز وەشاندن و دەرفەت قۆستنەوە دەدات.
ناوبراو وتی کە داعش 5 مانگە بە باشی خۆیی ڕێکخستووەتەوە و ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر هێزە عێراقییەکان و ڕەنگە لە کاتی هەڵبژاردنەکانیش هێرشەکان زیاتر بکات.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە وتی کە داعش بەردەوام هەوڵی خۆگونجاندن لە گەڵ دۆخەکاندا دەدات، ئێستاش پلانی کۆنتڕۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی هەیە بەڵام پێی دەکرێت یان نە، ئەو بابەتێکی دیکەیە./.
تێبينيێك بنێرە: