پارتی وەڵامی پەکەکەی دایەوە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەڵامی ڕاگەێندراوەکەی پەکەکەی دایەوە سەبارەت بە کوژرانی حەوت گەریلاکەی سنوری خەلیفان و بە بێ بنەما و دوور لە ڕاستی ناوی بردووە.

مەحمود محەممەد ڕایگەیاند کە ئەو ئیدیعایە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی و مەبەستیان لە ناوهێنانی پارتی و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساوهێنانەوەیە بۆ کردەوە نایاسایی و دەسدرێژییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی پارتی وتی کە ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی هەپەگە بانگەشەی ئەوەیکردووە کە حەوت گەریلایان بە دەستی هێزەکانی پارتی کوژراون. ئێمە بە گشت لایەکی ڕادەگەێنین کە ئەوە تەنیا ئیدیعایە و بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو هێنانەوەیە بۆ کردەوە نایاساییەکانیان لە هەرێمی کوردستان./.