بەرپرسانی باڵای هەواڵگری تورکیا و سوریا لە بەغدا کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / هاکان فیدان


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە لە بەغدا لە گەڵ هاوتا سورییەکەی کۆدەبێتەوە. ئەگەرچی ئاماژە بە کاتی کۆبوونەوەکە نەدراوە بەڵام بە نێوەندگێڕی عێراقە و لە پاش دە ساڵ لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق ڕوو دەدات.

ڕۆژنامەی Türkiye Gazetesi لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی نێوان هاکان فیدان و عەلی مەملوک، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری تورکیا و سوریا، لە شاری بەغدا بەڕێوە دەچێت.

ئیسماعیل حەقی پەکین بەرپرسی پێشووتری هەواڵگری سەربازی تورکیا لە سەر ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و دەسپێکی پرۆسەیەکی نوێ دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا لە دە ساڵی ڕابردوو زیانی زۆری بە هەر دوو وڵات گەیاندووە./.