کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Sep 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە شێعەکان 7 تا 10 کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەبێت، بەڵام ڕێکەوتن لە سەریان قورسە.

بەها ئەعرەجی ڕایگەیاندووە کە لەو کاندیدانە مستەفا کازمی لە سەدا 80 شانسی هەیە ببێتەوە سەرۆک وەزیران، لە بەر ئەوەی کە کەسێکی شایستەیە و لە لایەکی دیکەشەوە شێعەکان ناتوانن لە سەر کەسێکی نوێ بگەنە ڕێکەوتن.

پێشتریش ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن ڕایگەیاندبوو کە لێژنەیەکی حەوت قۆڵی لایەنە سیاسییە شێعەکان سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند ناوێکن بۆ بەشداری لە کێبڕکێی داهاتووی سەرۆک وەزیران بەڵام لە ناو ئەو کەسانەدا مستەفا کازمی دوو پاڵپشتی گەورەی هەیە./.