پارتی چۆن بۆ کەرکوک گەڕاوەتەوە؟
(0) /
کاندیدێکی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق گەڕانەوەی خۆیی بۆ کەرکوک ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا حیزبەکەی بارەگاش دەکاتەوە، ئەمەش یەکەم گەڕانەوەی پارتییە بۆ کەرکوک لە پاش چوار ساڵ.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە چوارشەممە 8 ی ئەیلول گەڕاوەتەوە کەرکوک و دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان کردووە.
بە وتەی ناوبراو، پارتی لە ڕۆژانی داهاتوو بارەگای خۆی لە کەرکوک دەکاتەوە تا بتوانێت جەماوەری خۆی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ئامادە بکات.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بارەگاکانی لە کەرکوک چۆڵ کرد./.
تێبينيێك بنێرە: