نێچیرڤان بارزانی لە سەر هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوایکرد کە بانگەشەیەکی مەدەنیانەی ئارام لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە بچێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە نابێت هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و یەکترشکاندن و ناوزڕاندن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە کە پێویستە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا مەترسی لە سەر هەماهەنگی و هاریکاری و پێکەوەیی و کاری هاوبەشی داهاتوو لە بەغدا نەبێت.
بارزانی هەروەها داوای لە سەرجەم لایەنەکان و دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و میدیا و کۆمەڵگای مەدەنی کرد لە پێناو سەرکەوتنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی یاسا هاوکاری بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: