ڕووسیا چ پلانێکی سەربازیی لە سودان هەیە؟

(0) / / ئەفریقیا / ڕووسیا


Sep 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی سودان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە گەڵ ڕووسیا واژۆ دەکرێت.

ئونور ئەحمەد ئونور ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی سودان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە بەرامبەر ڕێکەوتنی دامەزراوە لۆجستییە دەریاییەکانی ڕووسیا لە بەندەری سودان داوای هاوکاری ئابوری ناکات.

ئەو دیپلۆماتکارە سودانییە وتی: ئەوەی کە باس دەکرێت سودان لە بەرامبەر ئەو ڕێکەوتنە سەربازییە داوای هاوکاری دارایی کردبێت، ڕاست نییە.

ئورنور وتی کە ڕێکەوتنەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە گەڵ ڕووسیا واژۆ دەکرێت و چاوەڕوانی هەندێک چاکسازی بچووکە کە لە لێژنەی هاوکارییە سەربازییەکانی هەر دوو وڵات کاری لە سەر دەکرێت.

پێشتر سەرچاوەیەک لە سوپای سودان ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە بەرامبەر جێگیرکردنی دامەزراوە سەربازییە دەریاییەکانی ڕووسیا لە بەندەری سودان بۆ ماوەی پێنج ساڵ داوای گرێبەستێکی ئابوریشی لە مۆسکۆ کردووە./.