لێبڕینی مووچە گەیشتە کوێت

(0) / / ئاسیا / مووچە


Sep 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی کوێت ڕایگەیاندووە لە پێناو چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران تا لە سەدا 50 کەمدەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی القبس لە سەر زاری چەند بەرپرسێک ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دارایی کوێت بەنیازە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران لە سەدا 30 تا 50 کەم بکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە هەندێک ئیمتیاز و دەرماڵەی فەرمانبەرانیش نامێنێت.

لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی حکومەتی کوێت، وەزارەتەکانی دارایی، بازرگانی، پیشەسازی، تەندرووستی، کار و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیان تێچوو و خەرجییەکانی خۆیان کەمکردووەتەوە./.