لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Sep 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەردانی بەریتانیای کردووە، لە گەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووە.

سەرۆکی هەرێم سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ڕایگەیاندووە کە چەندین بابەتی گرنگی وەک پەیوەندییەکانی هەولێر – لەندەن، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشە تیرۆریستییەکانی لە گەڵ جۆنسۆن تاوتوێ کردووە.

بارزانی هەروەها سوپاسی پاڵپشتییەکانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای کردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەندەن لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە بواری ئابوری.

نێچیرڤان بارزانی پێشتر لە گەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری بەریتانیاش کۆبووە./.