شێخ جەعفەر باس لە دوو بەرەی جیاواز لە عێراق دەکات
(0) /
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە عێراق بەرەیەک سەربەخۆییان دەوێت و بەرەیکی دیکە بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە دەکەن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاندووە کە دوو بڕگەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەکەوە مافی چارەی خۆنووسین دەدەنە هەرێمی کوردستان و لە لایەکی دیکەوە لە گەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە نە بەرەی سەربەخۆخوازەکان واز لە مافی چارەی خۆنووسین دێنن و نە ئەوانەش بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن دەستبەرداری ئەوە دەبن، هەر بۆیە ئەم کێشە نێودەوڵەتییە و لە عێراق گەورەترە./.
تێبينيێك بنێرە: