کودەتای سەربازی لە سودان شکستی هێنا

(0) / / ئەفریقیا / سودان


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای سودان ڕایگەیاند کە هەوڵێکی کودەتا شکستی هێناوە و لە زووترین کاتدا لێپرسینەوە لەو ئەفسەرانە دەست پێدەکات کە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوە سەربازییەکانی سودان ڕایانگەیاند کە هەوڵی گرووپێکی سەربازی بۆ ئەنجامدانی کودەتا شکستی هێناوە.

ئەو گرووپە لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خەرتومی پایتەختیان داوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی سودانیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە داوای لە خەڵک کرد کە لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەدا خۆڕاگری بکەن.

محەممەد فەکی سولێمان، ئەندامی ئەنجومەنی ڕاگوزەری سودان، داوای لە خەڵک کرد کە بۆ بەرگری بڕژێنە سەر شەقامەکان.

میدیاکانی سودان باس لە بڵاوەپێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکان لە پایتەختی ئەم وڵاتە و دەستبەسەرکردنی چەندین ئەفسەر دەکەن.

وتەبێژی ئەنجومەنی ڕاگوزەری سودانیش ڕایگەیاند کە کودەتا شکستی هێناوە و دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە./.