وتەبێژی پارتی: لە ڕەوتی سەدرەوە نزیکین

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لە گەڵ ڕەوتی سەدر لێک تێگەیشتنیان هەیە و ئەمەش پاش سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا و وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕوون بووەتەوە.

مەحمود محەممەد سەبارەت بە تێڕوانینی پارتی بۆ پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ئۆکتۆبەری عێراق وتی کە ئێمە هەستمان بەوە کردووە کە تێڕوانینی ڕەوتی سەدر زۆر لە گەڵ ئەوەی کە لە کوردستانەوە باس دەکرێت، نزیکە، بە تایبەت لەوەی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان باسی دەکات.

ناوبراو ڕەتیکردەوە کە هیچ ڕێکەوتنێک لە گەڵ ڕەوتی سەدر کرابێت و وتی کە تەنیا لێک تێگەیشتنمان هەیە و بابەتە بۆ پاش ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هێڵراوەتەوە.

وتەبێژی پارتی لە سەر چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆماریش وتی کە دۆخی سیاسی کوردستان و لێک تێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان لە پاش هەڵبژاردنەکان ئەو بابەتە ڕوون دەکاتەوە./.