دەنگ بدە و پارە وەربگرە

(0) / / كوردستان / هەڵبژاردنەکان


Sep 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەم وڵاتە بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتی ئەلکترۆنی دەنگدانی وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.

جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرەو کۆتایی نزیک بووەتەوە و پێویستە هاووڵاتیان کارتەکانی خۆیان وەربگرن و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە هیچ ئاماژەیەک بەو بڕە پارەیە و میکانزیمی دابەشکردنی نەدراوە./.