ئایا پرۆژەیاسای ژێرخانی ئابوری لە ئەمریکا پەسەند دەکرێت؟
(0) /
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم هەفتەیە کۆنگرێس بۆ دەنگدان لە سەر پرۆژەیاسای بوژانەوەی ژێرخانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
نانسی پیلۆسی بە دڵنیاییەوە باسی پەسەندکردن و تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیاسایەی کردووە.
شارەزایان دەڵێن کە ئەم هەفتەیە بە هەفتەیەکی چارەنووسساز بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دادەنرێت لە بەر ئەوەی کە کۆماریخوازەکان لە دژی ئەو پرۆژەیاسایە و چەندین پرۆژەیاسای دیکەی پەیوەندیدار بە بواری ئابوری ئەمریکاوە وەستاون.
پرۆژەیاسای بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری ئەمریکا پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەوە دەنگی لە سەر دراوە و پێویستی بە پەسەندکردنی کۆنگرێس هەیە و پاش واژۆکردنی لە لایەن جۆ بایدنەوە دەبێتە یاسا و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: