حەیدەر مەلا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دوور خرایەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Oct 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی هەڵسووکەوتی دژ بە یاسای هەڵبژاردنەکانەوە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق حەیدەر مەلای لەم پرۆسەیە دوور خستەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بڕیارێک شیاوبوونی حەیدەر نوری سادق مەلا، کاندیدی هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بۆ هەڵبژاردنەکانی 10 ی ئۆکتۆبەر ڕەتکردەوە.

بە پێی ئەو بڕیارە، دەنگەکانی حەیدەر مەلا لە ڕۆژی هەڵبژاردن بۆی هەژمار ناکرێت.

هۆکاری ئەو بڕیارەش بە هۆی سکاڵایەکی محەممەد ناسر کەربولی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە حەیدەر مەلا بووە کە بە تۆمارێکی دەنگی ئەوەی سەلماندووە کە ناوبراو ستایشی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل کردووە و هەروەها هێرشی کردووەتە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق لە پاشا ساڵی 2003./.