هەپەگە: پارتی گەریلاکانی خەلیفانی گولەباران کردووە
(0) /
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە – باڵی سەربازی پەکەکە – ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ئاوی زاپ چەندین گەریلای گولەباران کردووە. بۆ بەڵگەی ئەمەش ئاماژەی بە لێدوانی گەریلایەکی ڕزگاربووی ڕووداوەکە داوە.
لە ڕاگەێندراوێکی هەپەگەدا هاتووە کە شەوی 28 ی ئاب، گرووپێک گەریلا کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون، ویستی ئەوەیان هەبووە کە لە قەندیلەوە بچنە بادینان، شەو کاتێک ویستی تێپەڕاندنی ئاوی زاپیان هەبووە ڕوبەڕوی هێرشێکی هێزەکانی پارتی بوونەتەوە.
هەپەگە گەریلا ڕزگاربووەکەی بە هەڤاڵ حەقی ناو بردووە و لە سەر زاری ئەو ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پارتی بە بێ ئەوەی کە هیچ هۆشیارییەک بدەن یان گولەی هۆشداری بتەقێنن، ڕاستەوخۆ لە چوار لاوە گولەبارانیان کردوون و لە ئەنجامی ئەوەش پێنج گەریلا کوژراون و کەسێکی دیکەش بە برینداری دەستبەسەر کراوە./.
تێبينيێك بنێرە: