شەنگالییەکان هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند: ڕێگا نادەن پارتی بگەڕێتەوە

(0) / / كوردستان / شەنگال


Oct 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال زانیارییەکی لە سەر ڕێگرییەکانی دوێنێ لە بەرپرسانی پارتی بۆ ئەو قەزایە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی دوێنێی پارتی بۆ بانگەشە نەبووە بەڵکوو هەوڵێک بووە تا لەو ڕێگایەوە بارەگاکانی بکاتەوە بەڵام بە بێ ڕێکەوتن ڕێگا بە گەڕانەوەی پارتی بۆ شەنگال نادرێت.

خۆبەڕێوەبەری دیۆکراتی شەنگال ڕایگەیاند کە پارتی دەیەوێت هێزەکانی بە بیانووی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەم قەزایە بگەڕێنێتەوە، ڕێگری لە گەڕانەوەی کاندیدەکان نەکراوە بەڵام پارتی پلانی پێشوەختەی ئەوە بووە کە بە بیانووی هەڵبژاردنەکان و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 9 ی تشرینی یەکەمی 2020 لە گەڵ حکومەتی بەغدا سەرەتا لقی 17 بۆ شەنگال بگەڕێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند کە پارتی هێزێکی زۆری لە دەوروبەری شەنگال کۆکردووەتەوە و لە ماوەی ڕابردووش ئەوە بە پارتی ڕاگەێندراوە کە بەو شێوازەی ویستی هەیە ڕێگای گەڕانەوەی پێنادرێت./.