کەمال کەرکوکی چی لە سەر یەکێتی و کەرکوک دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە هەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بە توندی هێرشی کردە سەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ناوبراو وتی کە پارتی هەموو کات هەوڵی پاراستنی داوە و پێشتریش بینرا کە چۆن هەولێری لە شەڕەکانی پردێ و سحێلا پاراستووە.

کەمال کەرکوکی وتی کە پارتی لە ساڵی 2018 بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک نەکرد بەڵام ئەوانەی خیانەتیان کرد شەش کورسییان بە دەست هێنا، ئەگەر سەد کورسیش بە دەست بێنن هیچیان پێناکرێت.

ناوبراو وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی ئەم دواییەی قوباد تاڵەبانیش وتی کە یاسا کوێخای هەمووانە و ئێمە کوێخایی لە کەس قبووڵ ناکەین./.