تورکیا داوای کڕینی 40 فڕۆکەی ئێف 16 لە ئەمریکا دەکات
(0) /
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە تورکیا داوای کڕینی 40 فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 ی ئاراستەی ئەمریکا کردووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە داواکەی حکومەتی تورکیا بۆ کڕینی 40 فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 و کەرەستەی پێویست بۆ نوێکردنەوەی 80 فڕۆکەی لەو جۆرە ڕادەستی ئەمریکییەکان کراوە.
داواکەی تورکیا پاش ئەوە دێت کە ئەمریکا ڕێگریی لەوە کرد فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 35 بداتە ئەنکەرە./.
تێبينيێك بنێرە: