پارتی بۆ دەنگدانی تایبەت یەکێتیی تۆمەتبار کرد

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لە سلێمانی لە دوو بنکەدا ڕێگری لە دەنگدەرانی ئەو حیزبە کراوە کە دەنگ بدەن.

هاوار محەممەد ڕایگەیاند کە چاودێرەکانیان 38 سەرپێچییان لە سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک تۆمار کردووە و ناشارەزایی فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن وایکردووە کە هەموو دەنگدەرەکان نەتوانن دەنگ بدەن.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی وتی کە لە سلێمانی بە بەڵگە ڕوونی دەکەینەوە کە ئەفسەرێک بە جلی سەربازییەوە لە تەنیشت فەرمانبەرێکی کۆمیسیۆن دانیشتووە و دەستوەردان لە کارەکانیان دەکات./.