ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕێگامان بە ساختەکاری نەداوە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Oct 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا هیچ بوارێک بە ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگی خەڵک نەدراوە و حکومەتیش مامەڵەی لە گەڵ پێشێلکارییەکان توند دەبێت.

حوسێن هینداوی وتی کە پێشبینی دەکەین هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراق بە هەموو پێوەر و پێودانگێک بێگەرد و قبووڵکراو بێت.

ئەو ڕاوێژکارەی مستەفا کازمی وتی کە حکومەت هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بە هەلێک دەزانێت لە پێناو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی گۆڕانکارییەکانی لە حکومڕانی عێراقدا.

وتیشی کە حکومەت بڕیاری ڕوبەڕوبونەوەی توندی ساختەکارییەکانی داوە./.