یەکێتی چی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەڵێت؟
(0) /
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی لە پارێزگای هەولێر ڕەتکردەوە و دەڵێت دەستکاری دەنگەکان کراوە.
لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای هەولێر دەستکاری کراوە و بەم بۆنەشەوە کۆی گشتی پرۆسەکە لەو پارێزگایە ڕەتدەکرێتەوە.
لێژنە باڵاکەی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە لە هەولێر سندۆقی دەنگدان براوەتە دەرەوەی بنکەکان و گومانمان لەوە هەیە کە دەستکاریکردنی دەنگەکان دەستی دەرەکیی لە پشتەوەیە و کۆمیسیۆن هەر بڕیارێک بدات پێی ڕازی دەبین./.
تێبينيێك بنێرە: