سەربەخۆکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراقیان ڕەتکردەوە
(0) /
کاندیدە سەربەخۆکانی بەشداربووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، ئەنجامی ڕاگەێندراوی ئەو پرۆسەیان لە هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە.
کاندیدە سەربەخۆکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی ڕایانگەیاند کە کۆی ئەنجامە بەراییەکانی وێستگە و بنکەکانی دەنگدان ڕەتدەکەنەوە.
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاند کە کەمتەرخەمی و دەستکاریکردن و بەڕێکخراوەیی دواخستنی نەناردنی داتاکان لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان لە لایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە ڕووی داوە و بەم بۆنەوە وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکان سکاڵاش تۆمار دەکەن.
سەربەخۆکان داوایانکردووە کە دەنگەکان بە دەست جیا بکرێنەوە و بە ئامێرەکان بەراورد بکرێن و چاودێرەکانی ئەوانیش لەو پرۆسەیەدا بوونیان هەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: