ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لە کار کێشایەوە
(0) /
وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر شکستەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە و ڕێکخەری گشتی دەستیان لە کار کێشایەوە.
لە بەیاننامەیەکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە کە وەک هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندن بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەی داوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەی گۆڕان پێک دەهێندرێت./.
تێبينيێك بنێرە: