بزوتنەوەی گۆڕان: لە حکومەت ناکشێینەوە

(0) / / كوردستان / بزوتنەوەی گۆڕان


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەگەرچی کاردانەوەکانی پاش شکستەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق وایکرد کە ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە واز لە پۆستەکانیان بێنن، بەڵام چاوەڕوان دەکرا گۆڕان بۆ خۆڕێکخستنەوەی دووبارەی، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە.

ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە کە پرسی کشانەوە لە حکومەتی هەرێم تەنیا لە ئاستی قسەدا ماوەتەوە و نەبراوەتە سەر مێژووی وتووێژەکان بەڵام هەندێک بۆچوون هەیە کە دەڵێن بۆ باشبوونی دۆخی گۆڕان پێویست بەوە دەکات لە حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان بکشێتەوە.

شوناس شێرکۆ وتی کە گۆڕان سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئیش و کارە ناوخۆییەکانە و لە دانیشتنەکانی داهاتووی جڤاتی نیشتمانی، خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێتەوە./.