بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە باکوری بەغدا دەستبەسەر کرا
(0) /
هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی سوپای عێراق لە تارمیە، بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشیان لەم شارەدا دەستبەسەر کرد.
جێگری هەواڵگری حەشدی شەعبی ڕۆژی پێنج شەممە هەواڵی دەستبەسەرکردنی بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشی لە شاری تارمیەی باکوری بەغدا ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنی ئەو بەرپرسەی داعش بە هەماهەنگی سوپای عێراق لە تارمیە بووە./.
تێبينيێك بنێرە: