پارتی داوای هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەکات
(0) /
شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان فالح فەیاز و شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری جەخت لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و ڕێگاکانی بەهێزکردنی کراوەتەوە بە شێوازێک لە لە گەڵ دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بگونجێت.
هەر دوو لا باسیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووەتەوە بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان./.
تێبينيێك بنێرە: