سوننەکان بە هاوکاری چەند لایەنێک پۆستی سەرۆک کۆماریان دەوێت

(0) / / ئاسیا / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Oct 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

تورکیا هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەمجارە لە بڕی کوردێک کەسێکی سوننە ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق. ئەو کەسەش محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدومە.

چەند سەرچاوەیەکی میدیایی تورکیا و عێراق ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەردۆغان پێش هەڵبژاردنەکان لە گەڵ هەر دوو لایەنی سوننە – حەلبوسی و خنجەر – و هەروەها پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووەتەوە.

تورکیا پارتی و سوننەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق خستووەتە یەک بەرەی دانوستانەوە و بۆ ئەمەش شێعەکان ئاگادار کراونەتەوە.

بڕیارە لەم پرۆژەی تورکیا پارتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەربگرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی پارتی بەردەوام باسی ئەوەیان کردووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و دەبێت بە ڕێکەوتنی لایەنە کوردییەکان کاندیدەکەی یەکلایی بکرێتەوە. دیار نییە کە هەڵوێستی یەکێتی لە سەر ئەم پلان و بەرنامەی نوێی تورکیا چۆن دەبێت./.