سعوودیە: دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانە بەڵام بەرەوپێشچوونی بەرچاوی نەبووە

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


Oct 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سعوودیە داوای لە ئێران کرد کە سەرجەم کار و چالاکییەکانی پێچەوانەی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕابگرێت.

فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن وتی کە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران دۆستانە بووە بەڵام بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی نەبووە.

ناوبراو سەبارەت بە یەمەن داوایکرد کە گوشارەکان لە سەر حوسییەکان بۆ قبووڵکردنی پێشنیاری ئاگربەستی سعوودیە زیاتر بکرێت.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە هەروەها ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی پێنج شەممەی بەیروت پیشان دەدات کە لوبنان پێویستی بە گۆڕانکاری جیدی و ڕاستەقینە و بەرپرسانە هەیە و ئەمەش لە ئەستۆی سەرکردە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەیە./.