پارتی شاندێک دەنێرێتە سلێمانی
(0) /
بڕیارە شاندێکی پارتی بگاتە سلێمانی و لە گەڵ یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە کۆببێتەوە.
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە و ئەندامێتی هەر یەک لە مەحمود محەممەد و عەلی حوسێنە و بڕیارە سبەی دووشەممە بگاتە سلێمانی.
لایەنی سەرەکی کە پارتی لە گەڵیدا کۆدەبێتەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و بڕیارە کارنامەی هاوبەشی کوردستانی بۆ بەغدا لە گەڵ ئەم حیزبە تاوتوێ بکات./.
تێبينيێك بنێرە: